نه‌ورۆز تۆڵه‌ی خۆی له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت كرده‌وه
یانه‌ی نه‌ورۆز شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق تۆمار كرد و زیاتر له ناوچه‌ی سووری دابه‌زین دووركه‌وته‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 22ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی میوانداریی نه‌فتی وه‌سه‌تی كرد و تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له یانه‌ی نه‌فت كرده‌وه كاتێك له یاریی چوون نه‌ورۆز یه 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.
نه‌ورۆز له‌م یارییه به پلان و پێكهاته‌یه‌كی جیاواز رووبه‌ڕووی نه‌فتی وه‌سه‌ت بووه‌وه، هه‌ر زوو له خوله‌كی 22ـی یارییه‌كه نه‌روۆز له رێگه‌ی یاریزانی پیشه‌گه‌ری نێجیری بنیامین ئاكور گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و تا كۆتایی یارییه‌كه پارێزگاری له‌و تاكه گۆڵه كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره كورده‌كه‌ی شاری سلێمانی كۆتایی هات.
یانه‌ی نه‌ورۆز به‌م سه‌ركه‌وتنه به شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ بۆ خانه‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، رۆژی هه‌ینی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه.