جۆنسون: رووسیا ئاماده‌كاری بۆ گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، "بۆریس جۆنسون" رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی رووسیا ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات، ده‌بێته گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئه‌وروپا له (1945)ـه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ "بی بی سی" به‌ریتانی، "جۆنسون" گوتی: "هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن پلانی شه‌ڕه‌كه به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ستیپێكردووه".
گوتیشی: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی هه‌مانه، هێرشه‌كه‌ی رووسیا ته‌نیا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات نییه، به‌ڵكو به‌ره‌و باكووریشه بۆ گه‌مارۆدانی "كییڤ".
ئه‌وه‌شی گوت: پێویسته خه‌ڵك بزانن ئه‌و شه‌ڕه خوێنی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ڕژێت، نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی ئۆكرانیا، به‌ڵكو خه‌ڵكی رووسیاش ده‌بنه قوربانی.
دوێنێ شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له میونخ(میونشن)، داوای له خۆرئاواییه‌كان كرد، یه‌ك بگرن.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر رووسه‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ریتانیا سزایان ده‌دات و رێگه نادات به هیچ شێوه‌یه‌ك رووسه‌كان بگه‌نه بازاڕه‌كانی دراوی به‌ریتانیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌وروپایی، "جێمس كلیڤرلی" گوتی: هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له ئانوساتدایه.
ئه‌و به تۆڕی هه‌واڵیی "سكای نیوز"ی گوت: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین رێگری له روودانی شه‌ڕه‌كه بكه‌ین.
سه‌رچاوه: AFP
وه‌رگێڕانی: ئ.ر