ماوه‌ی 4 ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژووره‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌دات و به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی بۆ ده‌ركردووه

K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای جیزه‌ی وڵاتی میسر كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد، كه ماوه‌ی چوار ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژووره‌وه زیندانیكردووه و قژی تاشیوه و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات و به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی بۆی ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "المصري اليوم"، كچی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له ناوچه‌ی حه‌وامدییه ده‌چیت، پۆلیسی له چیرۆكی زیندانیكردنی دایكی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌یان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، پیاوه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته‌ی كۆچی دوایی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر میراته‌كه‌یدا بگرێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایانكردووه، تۆمه‌تباره‌كه قژی هاوسه‌ره‌كه‌ی به مووس تاشیوه و هه‌موو شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌رامبه‌ر به‌كارهێناوه و ناچاری كردووه حه‌بی هێوركه‌ره‌وه بخوات و به‌رده‌وامیش ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه.
كچه منداڵه‌كه كه پۆلیسی له راستی چیرۆكه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، گوتی: "دایكی من له ماڵه‌وه زیندانیكراوه، به‌رده‌وام له شوێنێكه‌وه ده‌مانگوازێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌وه نه‌زانێت كه چی به‌رامبه‌ر به دایكم ده‌كات و هه‌میشه حه‌بی نه‌خۆشی ده‌روونیی پێده‌دات و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات".
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتوون، تۆمه‌تباره‌كه له ساڵی 2018ـه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی میراته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، له‌كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژیان ماوه.
هه‌روه‌ها ئاشكراش بووه، كه به‌هۆی كه‌یسێكی ساخته‌كردن، له بڕیارێكی دادگا بۆ زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ رایكردووه.
H.B