ئه‌ڵمانیا بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری زیاد ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، "كریستینه لامبریشت" رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌رگری زیاد ده‌كات.
"كریستینه لامبریشت" له میانی به‌شداریكردن له پانێلی "ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا و سیاسه‌تی ئه‌منی و زمانی هێز" كه ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ (میونشن) ئه‌نجامدرا، رایگه‌یاند، "ئه‌ڵمانیا له ناتۆ و نێرده‌كانی دیكه‌دا به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی هه‌ستاوه و ئه‌مه‌یش گرنگه بۆ پابه‌ندبوون به‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی".
"لامبریشت" به پێویستی زانی خه‌رجییه‌كانی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی زیاد بكرێت و گوتی: "كاتێك ده‌ڵێین هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو، ده‌بێت دڵنیایش بین له‌وه‌ی بوودجه‌ی گونجاومان هه‌یه".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پێنه‌دانی چه‌ك به ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه له كێشه‌ی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، به پێویستی زانی هاوبه‌شانی ناتۆ هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه یه‌كتری ته‌واو بكه‌ن، نه‌ك هه‌موویان هه‌مان شت بكه‌ن.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ک و به‌پێی توانا هاوكاری بكات، ئه‌مه باشە ده‌بێت".