گرافیک.. رۆژی جیهانی زمانی دایک

لە ساڵی 1999 یونسکۆ 21ی شوباتی وەک رۆژی زمانی دایک ناساند
رۆژی جیهانی زمانی دایک
رۆژی جیهانی زمانی دایک

K24 – هەولێر

لە ساڵی 1999، رێکخراوی یوسنکۆ، 21ی شوباتی وەک رۆژی جیهانی زمانی دایک ناساند، لەوکاتەوە ساڵانە زۆربەی گەلان بە چالاکی جیاجیا ئەو رۆژە بەرز رادەگرن.

ساڵی 1952 دوای سەربەخۆیی هیندستان لە ساڵی 1946. پاش ئەوەی پاکستان لە هیندستان جیابووەوە، ئەوکات ویلایەتی بەنگلادیش بەشێکی لکێنراوبوو بە پاکستانەوە، زمانی ئۆردو زمانی فەرمی هەردوو بەشی روژهەڵات و رۆژئاوای پاکستان بوو، بەشی رۆژهەڵاتی ئەو کاتی پاکستان بەنگالی بوون، ناچارکرا بوون کە زمانی ئوردوو بەکار بێنن لە هەموو بوارەکانی ژیانییاندا. 

دژی ئەو بڕیارە قوتابیانی زانکۆی داکا لە خۆپیشاندانێکدا ناڕەزایەتیان دەربڕی، لە ئەنجامدا 11 کەس بەدەستی ھێزە ئەمنییەکانی پاکستان کوژران.

6 هەزار زمانی زیندوو لە جیهان هەن، بەڵام 100 زمان زیاتر قسەیان پێدەکرێت و لە کاری فەرمیدا بەکاردەهێندرێن.