ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی كاسێمیرۆی دۆزییه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه یاریزانێكی یانه‌ی مۆناكۆ سه‌رنجی شایانه‌كانی ئیسپانیای راكێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو ببێته شوێنگره‌وه‌ی كاسێمیرۆی به‌رازیلی.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 فێبرایه‌ری ـ شووباتی 2022)، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رسامه به ئۆریلییه‌ن چوامێنی ناوه‌راستكاری یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چوامێنی هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی كاسێمیرۆی تێدایه له ڕووی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی به‌رگری و هێرشبه‌ر و بچڕاندنی تۆپه‌كان.
چوامێنی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن كامیرۆنییه، به‌ڵام یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆش له كۆی 35 یاریی ئه‌م وه‌رزه 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 كۆتایی دێت و ئێستا له بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی 40 ملیۆن یۆرۆیه.