ڕۆژنامه‌یه‌كی بریتانی: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه
K24 – هه‌ولێر:
ڕۆژنامه‌ی (میره‌ر) ی بریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا كوژراوه.
ڕۆژنامه‌كه پشتی به زانیاری ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به گروپه تیرۆریستییه‌كان به‌ستووه كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه له بۆردوومانێكی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانن دا له ڕۆژی 5 ی ڕه‌مه‌زان، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له شاری ڕه‌ققه كوژراوه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه زانیاری پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه عیراقییه‌كانه‌وه له سنوری نێوان عێراق و سوریا كوژراوه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی چه‌كدارانی داعش بڵاوده‌بێته‌وه و تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی،به‌فه‌رمی هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.