ڤیدیۆ.. به‌هۆی تووڕه‌بوونی گه‌نجێك ته‌واوی سه‌رنشینانی ناو فڕۆكه‌كه له به‌رزی 12 هه‌زار مه‌تر تووشی تۆقاندن ده‌بن

K24- هه‌ولێر:
حاڵه‌تێكی تۆقاندن له‌ناو سه‌رنشیانانی گه‌شتێكی سه‌ر به هێڵی فڕۆكه‌وانی قه‌ته‌ری له ده‌وحه‌وه به‌ره‌و دارولبه‌یزای مه‌غریبی هاته ئاراوه، ئه‌ویش به‌هۆی تووڕه‌بوونی گه‌نجێكی ناو فڕۆكه‌كه و ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كه له به‌رزی 12 هه‌زار مه‌تر بوو، هه‌وڵیدا ده‌رگای فڕۆكه‌كه بكاته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌واوی سه‌رنشینانی ناو فڕۆكه‌كه تووشی ترس و تۆقاندن بوون.
به‌گوێره‌ی میدیا مه‌غریبییه‌كان، تیمی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانی قه‌ته‌ری و به‌شێك له سه‌رنشینان په‌لاماری گه‌نجه‌كه‌یاندا و توانییان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نجه سه‌ركێشه‌كه، چه‌ند كۆڵه‌مستێك له گه‌نجێكی دیكه ده‌وه‌شێنێت و برینداری ده‌كات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له سه‌رنشینانه‌وه گیراوه، دیاره كاتێك شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له نێوان گه‌نجه‌كه و سه‌رنشینان رووده‌دات و هه‌وڵ ده‌درێت كۆنترۆڵی گه‌نجه بكرێت.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، له‌ناو سه‌رنشینان وه‌رزشوانێكی جیهانیی وه‌رزشی "جۆجیتسۆ" هه‌یه و توانی كۆنترۆڵی گه‌نجه سه‌ركێشه‌كه بكات و تیمی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانیش گه‌نجه‌كه‌یان قۆڵبه‌ست كرد و له یه‌كێك له كورسییه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه به‌ستییانه‌وه.
دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی محه‌مه‌دی پێنجه‌م له دارولبه‌یزا، گه‌نجه سه‌ركێشه‌كه راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی مه‌غریب كرا.
H.B