هه‌واڵێك له‌باره‌ی ته‌ندروستی سیستانی بڵاوكرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فیل له كه‌ربه‌لا ره‌تیكرده‌وه ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستییه‌وه له‌وێ خه‌وێندرابێت.
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فیل له كه‌ربه‌لا، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌ندروستی عه‌لی سیستانی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق، ته‌ندروستی باشه و نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌واڵی نه‌خۆشكه‌وتنی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق و گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فیل له كه‌ربه‌لا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیووه.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، سیستانی نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ته‌ندروستی له‌وپه‌ڕی باشیدایه.