به فه‌رمی رووسیا سزا درا
دوای لێكۆڵینه‌وه له شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی هانده‌رانی نێوان رووس و ئینگلیزه‌كان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا سزا دا و ژماریه‌كی زۆری هانده‌رانی رووسیاشی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یۆێفا) به بڕی 150 هه‌زار یۆرۆ سزای هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای دا، هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر هانده‌رانی رووسیا رۆڵی دیكه بۆ خوێنرژانی هانده‌رانی بگێرن به فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان له یۆرۆی 2016 دوور ده‌خه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پۆلیسی فره‌نسا، بڕیاری ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی 50 هانده رانی رووسیان بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و هانده‌رانه پلانیان بۆ شه‌ڕانگێزی و په‌لاماردانی ئینگلیزه‌كان داڕشتووه.
پۆلیسی فره‌نسا رایانگه‌یاندووه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر پاسێكی گه‌وره‌ی هانده‌رانی رووسیادا گرتووه كه ویستوویانه له شاری مارسیلیاوه بۆ شاری لیل بچن و له‌وێ كاری ئاژاوه‌گێری دروست بكه‌ن، بریاریشیانداوه له رێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی رووسیا له فره‌نسا ره‌وانه‌ی مۆسكۆی پایته‌خیان بكه‌نه‌وه و له یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 بێبه‌شیان بكه‌ن.