7 گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ لە شنگال ھەڵدەدرێنەوە

پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 70 تەرم لە گۆڕەکەدا هەبن
رێوڕەسمی هەڵدانەوەی گۆڕەكانی شنگال - 22/2/2022
رێوڕەسمی هەڵدانەوەی گۆڕەكانی شنگال - 22/2/2022

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ لە شنگال حەوت گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ ھەڵدەدرێنەوە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 70 تەرم لەنێو گۆڕەکاندا هەبن.

لەو بارەوە حەسەن قاسم، موختاری گوندی حەردانی سنووری ناحیەی سنونێ، بە كوردستان 24ی راگەیاند، ئێستا كار دەكرێت بۆ ھەڵدانەوەی ئەو حەوت گۆڕە بە كۆمەڵەی لە ناوچەكەدا دۆزراونەتەوە و پێشبینی دەكەن زیاتر لە 70 تەرم لەنێو ئەم گۆڕانەدا ھەبن.

رێوڕەسمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە رێکخراوە و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداریان کردووە.

گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگال مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 ئەوکاتە چەکدارانی داعش ناوچەکەیان داگیر کرد، کە ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەکان کوشتن و ژمارەیەکی دیکەشیان رفاندن.