پوتن نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە

جارێکی دیکە لەگەڵ گوتاری ڤلادمێر پوتن نرخی زێڕ بەرزبووەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

دوای گوتارەکەی ڤلادمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەیدا جارێکی دیکە بۆ سەرووی ئاستی 1910 دۆلار بەرزبووەوە.

دوێنێ دووشەممە ڤلادمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، هەردوو هەرێمی لوگانسک و دۆنتسکی ئۆکرانیا وەک دوو وڵاتی کۆماری سەربەخۆ ناساند.

نرخی زێڕ لە گرێبەستە هەنووکەییەکانی بۆ 1907 و لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی نیسان بەرێژەی 0.58% بۆ 1910.85 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پوتن ئاماژەی بەوەدا، ئۆکرانیا بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژووی رووسیا.