سەرۆکی ئۆکرانیا: لە هیچ کەس ناترسین

K24 - هەولێر
لە دوای بڕیارەکەی رووسیا، بۆ داننان بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنێتسکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدمێیر زلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە گوتارێکدا بۆ ئۆکرانییەکان رایگەیاند "لە هیچ کەسێک ناترسین و مافی کەسیشمان بەسەرەوە نییە، ئێستا ئۆکرانیا یەک سوپا و یەک ئامانجی هەیە".
ڤۆلۆدمێیر زلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، گوتی: "ئێمە لە خاکی خۆمانداین و دەژین، لە هیچ کەسێک ناترسین و مافی کەسیشمان بەسەرەوە نییە و هیچ ستێکیش بە کەس نادەین، ئەمە بۆچوونی ئێمەیە و زۆریش لێی دڵنیاین، لەبەرئەوەی ئێستا شوباتی 2014 نییە، بەڵکو شوباتی 2022ـە، ئێستا ئۆکرانیایەکی نوێیە و یەک سوپا و یەک ئامانجی هەیە ئەویش بەرقراربوونی ئاشتی بۆ تەواوی ئۆکرانیا".