دوای ساڵێك نەتوانراوە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە دابمەزرێندرێت
K24 - ھەڵەبجە
پارێزگاری ھەڵەبجە کە سەر به لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانە، دوای زیاتر لە ساڵێك لە دەستبەکاربوونی تاكوو ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ی دابمه‌زرێنێت، له‌مباره‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی لە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ كێشه‌ی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ڕانده‌وه و گوتی، به‌وپێیه‌ی به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی گۆڕانه، پێویستە زوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه بێنه سه‌ر خه‌ت.