بكوژی ژنه دووگیانه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا و كوردستان24 پانۆرامای كوشتنی ژنان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای 18 رۆژ له كوژرانی ژنێكی دووگیان له گه‌ڕه‌كی نازنازی شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی راگه‌یاند.
رۆژی (4ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له گه‌ڕه‌كی "نازناز"ی شاری هه‌ولێر، ئافره‌تێكی دووگیان به ناوی "ن.ع.ع" ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد و به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری ئه‌و ژنه به ده‌ست خنكێندرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار له لێكۆڵینه‌وه‌كان تایبه‌ت به "كوردستان24" رایگه‌یاند، ئه‌و ژنه نزیكه‌ی سێ هه‌فته بوو روویكردبووه شاری هه‌ولێر و دووگیان بوو.
گوتیشی: له شوێنی تاوانه‌كه ده‌ست و پێی ژنه‌كه به‌سترابوویه‌وه و دواتر خنكێندرابوو.
به هۆی ئه‌وه‌ی ژنه‌كه كه‌سوكاری له هه‌ولێر نه‌بوون، پۆلیس كاتێكی زۆرتری پێویست بوو بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی بكوژه‌كه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به هاوكاری هێزه‌كانی دژه تیرۆر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس توانیان كه‌سێك به ناوی "س.ج.ع" ده‌ستگیر بكه‌ن.
ده‌ستگیركراوه‌كه به تۆمه‌تی كوشتنی "ن.ع.ع" و به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانی سه‌ره‌تایی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه بڵاو بكاته‌وه.
هه‌واڵی كوشتنی "ن.ع.ع" پێشتر له میدیادا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، یه‌كه‌م زانیاری فه‌رمییه له باره‌ی ئه‌و تاوانه‌وه، كه تا ئێستا بڵاوكرابێته‌وه.
پانۆرامای كوشتنی ژنان له شوباتی ئه‌مساڵدا
مانگی (شوبات/ فێبرایه‌ر)ی ئه‌مساڵ مانگێكی خوێناوی بوو بۆ ژنانی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵانه له سه‌ره‌تای مانگی ئازار/ مارسدا به بۆنه‌ی هه‌شتی مارسه‌وه ده‌یان چالاكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
كوژرانی "ن.ع.ع" له رۆژی چواری شوبات، دوای ئه‌وه روویداوه، كه له (31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022)، گه‌نجێك له دهۆك به هۆی گۆڕینی ره‌گه‌زییه‌وه، له لایه‌ن برایه‌كییه‌وه كوژرا و بكوژه‌كه توانی سنووره‌كان ده‌رباز بكات و روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.
* رۆژی (9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له شه‌قامی "ئازادی" شارۆچكه‌ی "كۆیه"، ژنێك به ناوی "سه‌روین خورشید ره‌شید" درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و زیانر له (10) فیشه‌كی پێوه‌نرا و دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر، هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاری ئاماده نه‌بوونه خۆیان لێی به خاوه‌ن بكه‌ن و ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه و بكوژه‌كه‌ش تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ستگیر نه‌كراوه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
* رۆژی (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له سه‌نگه‌سه‌ر كچێكی فێرخوازی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه و كه‌سوكاری رایانگه‌یاند، رووداوه‌كه خۆكوژی بووه.
* رۆژی یه‌كشه‌ممه (13ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له شارۆچكه‌ی "زاخۆ" برایه‌ك، خوشكه ته‌مه‌ن (35 ساڵ)ییه‌كه‌ی به ناوی "عه‌یدێ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د" به ده‌مانچه كوشت و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد. "عه‌یدێ" پێشتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ براكه‌یدا هه‌بووبوو، كه‌سوكاریان ئاگاداری كێشه‌كه‌یان بوون.
* هه‌ر په‌یوه‌ست به رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره‌وه، رۆژی دووشه‌ممه (14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ده‌ستڕێژی گولـله له "په‌رژین نه‌سره‌دین مسته‌فا" داپیری كچه فێرخوازه‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر كرا و كوژرا .
* رۆژی (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵی كوژرانی ژنێكی به‌ساڵاچووی به ده‌ستی كوڕێكی بڵاوكرده‌وه.
پۆلیس رایگه‌یاند، ژنێك به ناوی "هه‌مین عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئه‌مین" (70ساڵ)، له لایه‌ن كوڕێكییه‌وه كه "باری ده‌روونی ناجێگیره" و ته‌مه‌نی (36 ساڵ)ــه به چه‌كی سارد كوژراوه.
* رۆژی (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی "مریم یه‌عقوب یوسف" (40 ساڵ)، له كاتی كڕینی پێداویستی بۆ ماڵه‌وه، له لایه‌ن هاوسه‌ره هاوته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه به چه‌كی كڵاشینكۆف، كوژرا و دواتر هاوسه‌ره‌كه‌یشی خۆی كوشت.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی تایبه‌ت بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، ئه‌و مامۆستایه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كێشه‌ی خێزانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
گوتیشی: به‌و هۆیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی باوكی و لای هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێی جیا نه‌بێته‌وه.
* رۆژی (20ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، كه‌سێك به ناوی "هـ.ر.ح" له‌دایكبووی (1997) هاوسه‌ری خۆی به ناوی "شنیار هونه‌ر" سووتاندووه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و ژنه بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا وتی "هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌وتی پێدا رشتم و ئاگری تێبه‌ردام". پۆلیسی سلێمانی توانی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیر بكات، له كاتێكدا هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی له سنوور و راكردنی بۆ ئێران ده‌دا.
رووداوه‌كانی كوشتن و تاوانی رێكخراو و ناڕێكخراو له رێی چه‌كه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی پشت له یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ساڵی (1993) بكات و پڕۆژه یاسایه‌كی نوێ بۆ رێكخستنی ئه‌و بواره ئاماده بكات.
هه‌بوونی چه‌ك و بڵاوبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی دژی ژنان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گۆڕانی شێوازی تاوانه‌كان هه‌یه.