ئۆكرانیا داوای چه‌ك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئۆكرانیا داوای له هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی كرد، چه‌كی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رامبه‌ر به رووسه‌كان خۆی رابگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، "دمیترۆ كولیبا" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی داوای له وڵاتانی خۆرئاوا كرد، چه‌كیان پێ بده‌ن.
"كولیبا" گوتیشی: ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كم ناردووه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و داوام كردووه چه‌كی زیاترمان پێ بده‌ن. هه‌روه‌ها هه‌مان داواش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م، چونكه دیپلۆماسییه‌ت و چه‌ك باشترین ده‌سته‌به‌رن بۆمان. ئێمه داوا له جیهان ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی پێویستمانه له چه‌ك بمانده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆبگرین.
هه‌روه‌ها داوایشی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، واز له نیگه‌رانیی و راڕاییه‌كه‌ی بهێنێت و به‌ڵێنی وه‌رگرتنی ئۆكرانیا له یه‌كێتییه‌كه بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد، كه بڕیاری داوه هێڵی غازی "نۆرد ستریم 2" هه‌ڵپه‌سێرێت و داوایشی كرد، سزای توندتری رووسیا بدرێت.
سه‌رچاوه: AFP