وارشۆ: پوتن سزا بده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری پارتی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رمانڕه‌وا له پۆڵه‌ندا، "یاروسلاڤ كاچینسكی" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داوای كرد، خۆرئاواییه‌كان سزای خودی سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" بده‌ن.
"كاچینسكی" كه سه‌رۆكی پارتی یاسا و دادپه‌روه‌ری و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كابینه‌ی حكومه‌تدا گوتی: پێویسته سزاكانی خۆرئاوا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێڵی غازی "نۆرد ستریم یه‌ك و دوو" دابنێن و رووسیا دووربخرێته‌وه له سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی و سزای تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیاش بدرێت.
گوتیشی: به رای من ئه‌وه‌ی ده‌بێت به دیاریكراوی سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، پوتنه.
روونیشیكرده‌وه، گه‌مارۆدانی رووسیا و خۆدابڕان له یارییه وه‌رزشییه‌كان، كه بڕیاره ئه‌مساڵ له رووسیا بكرێن، سه‌رئێشه‌ی گه‌وره بۆ مۆسكۆ درووست ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی ده‌زانن كه هێرشكردنه سه‌ر وڵاتان قبووڵكراو نییه.
سه‌رچاوه: AFP