ئێران ده‌یه‌وێت كه‌وی خۆی له‌به‌ر ئاگری گرژییه‌كانی رووسیا ببرژێنێت

K24- هه‌ولێر:
جه‌واد ئۆجێ، وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت غاز بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا دابین بكات و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئێران له كنه و پشكنینه‌كانیدا غازی زۆری له‌ناو خاكی دۆزیوه‌ته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له میانه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری غاز له قه‌ته‌ر، ئۆجێ گوتی: وڵاته‌كه‌ی ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ساڵانی داهاتوودا به رێژه‌ی 2% هه‌نارده‌ی غازه‌كه‌ی زیاد بكات، له‌كاتێكیشدا كه تۆڕی گواستنه‌وه‌ی غاز له‌ناو ته‌واوی خاكی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئاماده‌یه په‌ره به بازرگانیی غاز بدات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانی له‌سه‌ر زاری ئۆجێ بڵاویكرده‌وه، وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كاربردنی ناوخۆیی و هه‌نارده‌ی غاز، تا ئێستاش زۆرێك له كێڵگه‌كانی غاز له دۆخی خۆیان ماونه‌ته‌وه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا دۆزینه‌وه‌ی زۆر باش له‌وباره‌یه‌وه كراون.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی یاداشتێكی هاوكاریی له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێللا بۆ چاكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی پاڵێوگه‌كانی نه‌وت و غاز واژۆكردووه و گوتیشی: ئێران ژماره‌یه‌ك یاداشتی دیكه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ وڵاتان واژۆ ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، دوای داننانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك، كه له خاكی ئۆكرانیا جیاكراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر رووسیادا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا رووسیا زۆرترین رێژه‌ی غاز بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا دابین ده‌كات.
شرۆڤه‌كاران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆخۆی بقۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئابووری سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بكات و بۆ دابینكردنی غاز، شوێنی رووسیا بگرێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له غازه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی كاره‌با پشت به ئێران ده‌به‌ستێت، به‌ڵام هه‌میشه له وه‌رزی هاوین، كه عێراق زۆرترین پێویستیی به غاز هه‌یه، ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ئه‌و غازه‌ی هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش نه‌بڕێت، ئه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقیی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌رده‌وام خۆپیشاندان له دژی نه‌بوونی كاره‌با ده‌كرێت، چ جای ئێران بتوانێت له بازاڕی وزه شوێنی رووسیا بۆ ئه‌وروپا پڕ بكاته‌وه.
H.B