بایدن هه‌ڵوێستی نوێی ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن له باره‌ی ره‌وشی نوێی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئێمه سزای زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنین و گڵۆپی سه‌وزیشمان بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵكردووه، تا هێزی زیاتر له وڵاتانی به‌ڵتیك بڵاو بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: رووسیا مووشه‌كه‌كانی به‌ره‌و رووی ئۆكرانیا راگرتووه و ده‌بێت باجی ئه‌م هه‌ڵانه‌ی بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: رووسیا 150 هه‌زار سه‌ربازی له نزیك سنووره‌كانی ئۆكرانیا مۆڵداوه و هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه.
له باره‌ی سزاكانیشه‌وه گوتی: چوار دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی رووسیا سزا ده‌ده‌ین و سیستمی بانكی رووسیا ده‌خه‌ینه لیستی سزاكان و ناهێڵین چیدیكه رووسه‌كان ده‌ستیان به دارایی خۆرئاوا رابگات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، بایدن گوتی: سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای رووسیادا ده‌سه‌پێنین و چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، گڵۆپی سه‌وزی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی به‌ڵتیك هه‌ڵكردووه.