به ناوبانگترین ئه‌و 6 گۆڵانه‌ی كه‌وا به‌ده‌ست تۆمار كراونن
له دوای ده‌رچوونی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له پاڵه‌وانییه‌تیی سه‌د ساڵه‌ی كۆپا ئا‌مێریكا به‌رامبه‌ر به پیرۆ كه به‌تاكه گۆڵی یاریزان (رائول رۆیدیاز) كه له خوله‌كی 75 به‌شێوه‌یه‌كی نادروست تۆماری كرد، چه‌ند گۆڵێكی تریش له مێژووی تۆپی پێدا، پێشتر به‌م شێوه‌یه تۆمار كراون، كه‌وا ناوبژیوانه‌كان نه‌یانن بینیوه و به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه.
1- ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئا‌رجێنتینا، دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا، ئه‌و گۆ‌ڵه‌ی له موندیالی ساڵی 1986 له چوارگۆشه‌ی زێرین له ئینگلته‌رای تۆمار كرد.
2ـ ئه‌ستێره‌ی ئا‌رجێنتینا و یانه‌ی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی، ئه‌و گۆ‌ڵه‌ی له ساڵی 2007 به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئیسپانیۆل له خوله‌كی 42 تۆماری كرد، ئه‌م یاریه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
3ـ یاریزانی پێشووی هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، رۆد ڤان نیسته‌لرۆی، كاتێك به‌ده‌ست گۆڵی له یانه‌ی دیپۆرتیڤۆلاكه‌رۆنیای تۆمار كرد.
4ـ یاریزانی به‌رازیل و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵیا، ئه‌دریانۆ له یاری دێربیدا له نێوان كه له نێوان ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان به‌ڕێوه چوو، گۆڵێكی به‌ده‌ست له ئه‌بیاتی گۆڵپارێز تۆمار كرد.
5- یاریزانی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید رائول گۆنزالێس، له چامپیۆنزلیگدا گۆڵێكی له یانه‌ی لیدزیونایتد تۆمار كرد، ئه‌نجامه‌كه‌ی 3-2 له به‌رژه‌وه‌ندی ریال به كۆتا هێنا.
6- ئه‌ستێره‌ی ئا‌رجێنتینا و یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، له یارییه‌كی دۆستانه‌دا گۆڵێكی له هه‌ڵبژارلاده‌ی كرواتیا تۆمار كرد.