دادگای فیدراڵی بڕیاری نەدا

دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلا دەکاتەوە
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق - 27/12/2021 - بەغدا
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق - 27/12/2021 - بەغدا

K24 – هەولێر

دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بۆ سەرەتایی مانگی داهاتوو دواخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23/2/2022، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی تانەی دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە، دوای گفتوگۆ سەرۆکی دادگای فیدراڵی بڕیارەدانی لەسەر ئەو بابەتە بۆ 1/3/2022 دواخست.

دوای ئەوەی لە 9/2/2022، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، پەرلەمانتارێک بەناوی باسم خەشان، تانەی لە بڕیارەکەدا، بۆیە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆبووەوە.