مۆسكۆ: وهڵاممان بۆ سزاكانی واشنتن دهبێت
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئاشكرای دهكات رهفتارهكانی رووسیا دەستپێکی داگیرکردنی ئۆکرانیایە، لەبەر ئەوە سازکردنی لووتکەیەک لەنێوان سەرۆکی ئەمهریکا و سەرۆکی رووسیا لە بارنامەدا نییە.
جین ساكی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگهیاند، کردەوهکانی رووسیا دەستپێکی داگیركردنی ئۆکرانیایە.
جێن ساکی، راشیگهیاند، دەرگاکانی گفتوگۆ دانەخراون، بۆ ئەوەی دیپلۆماسییەت بە سەرکەوتن بگات پێویستە رووسیا گرژییەکان کەم بکاتەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سەبارەت لووتکەی بایدن و پوتن ئاماژهی بهوه كرد، لە ئێستادا شتێکی لەو شێوەیە لەنێو پلانەکاندا نییە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەشی خستەڕوو، رەنگە رووسیا هەنگاوی توندتر بەرامبەر ئۆکرانیا بگرێتەبەر و داگیرکردنی کیێڤ پایتەختی ئەو وڵاتە هێشتا ئەگەرێکی راستەقینەیە.
دالیپ سین، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمهریکا ئاماژەی بەوەکرد، داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانکراوە، دەستیپێکرد. دهشڵێت: "لەگەڵ هاوپەیمانهكان بەشێوەیەکی خێرا وەڵامی ئەو رەوشەیان داوەتەوە.
دالیب سین، باسی لەوە کرد، دوای راوێژکردن لەگەڵ ئەڵمانیادا هێڵی بۆری غازی سروشتیی تەوژمی 2 چالاک ناکرێت، ئەوەش دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لەبارەی دەستەبەری سەربەخۆیی وزەی جیهان لە رووسیاوە.
دالیپ سین، باسی لە سزاكانی ئەمهریکا کرد بەرامبەر دوو بانکی رووسیا و رایگەیاند ''ئیدی ئەو بانکانە نە لە ئەمهریکا نە ئەوروپا ناتوانن کار بکەن".
سهبارهت بهو ئابڵوقهیه، وهزارهتی دهرهوهی رووسیا رایگهیاند، هاوشێوهی ئهو سزایانه، وهڵامی واشنتن دهدهینهوه.