سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به دۆخی ئۆكرانیا و رووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دالیپ سین، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا باسی لە سزاكانی ئەمه‌ریکا کرد بەرامبەر دوو بانکی رووسیا و رایگەیاند ''ئیدی ئەو بانکانە نە لە ئەمه‌ریکا نە ئەوروپا ناتوانن کار بکەن".
سه‌باره‌ت به‌و ئابڵوقه‌یه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایانه، وه‌ڵامی واشنتن ده‌ده‌ینه‌وه.
دواجار ڤلادیمیر پوتن سەرۆک کۆماری رووسیا، جیابوونەوەی ناوچەکانی "لوهانسک" و "دونێتسک"ی لە ئۆکرانیا و سەربەخۆیی ئەوانی ئیمزا کرد. ئەو دوو ناوچەیە لە رووی جیۆپۆلتیکییەوە گرنگییەکی زۆری بۆ رووسیا و ئۆکرانیا هەیە.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پوتن بووه جێی نیگه‌رانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا، كه دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و گرژی زیاتر برد، بۆ ئه‌مه یه‌كێتی ئه‌وروپا سبه‌ی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوانی كیێڤ و مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام ده‌دات.