ئۆكرانیا زه‌نگی شه‌ڕی لێدا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوای نیوه‌ڕۆی 23ـی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) ئۆكرانیا باری نائاسایی راگه‌یاند و داوای له هاووڵاتییه ئۆكرانییه‌كانی نێو رووسیای كرد كه به په‌له وڵاته‌كه جێهێڵن و سه‌رۆكی ئۆكرانیاش ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی له ته‌مه‌نی 18-60 ساڵ-دایه ده‌توانێت وه‌ك سه‌ربازی یه‌ده‌ك خۆی ناونووس بكات".
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23ی شوبات، مۆسكۆ بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ى راگه‌یاند له كێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی ترسناكه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس كارمه‌ندانی باڵێۆزخانه‌كه ئاڵای رووسیا-یان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه هێناوه خواره‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه و پاش نیو كاتژمێریش پۆلیسی ئۆكرانی چوارده‌وره‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی داوه.
هه‌روه‌ها سی بی سی نیوز له راپۆتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌و ناوچانه لێدراوه كاتێك سوپای رووسیا نزیكبۆته‌وه له سنووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا و خه‌ڵكی ناوچه‌ی دۆنیسك و لۆهانسك خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ بوونی جه‌نگێكی درێژخایه‌ن له‌ناوچه‌كه‌یان ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا وه‌ك دوو هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ناساندنی.
هه‌ر دوای ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن هێزه جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیاوه، بۆردومانی هێزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا ده‌ستی پێكردووه و سه‌ربازێكی ئۆكرانی كوژراوه، رۆیته‌رز-یش له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه تا ئه‌مساته هیچ ئاماژه‌یه‌كی روون نییه بۆئه‌وه‌ی كه پلانێك هه‌بێت بۆ هێرشێكی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌و 15 هه‌زار سه‌ربازه رووسییه‌ی له‌نزیك سنووره‌كانی ئۆكرانیا كۆكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆن ئاشكرای كردووه كه سوپای رووسیا له ئاماده‌باشیدایه بۆ هێرش و داگیركاری، ده‌ڵێت: "80% ئاماده‌كارییه‌كانی رووسیا بۆ جه‌نگ ئاماده‌یه".
به‌پێی راپۆتێكی بی بی سی، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای له‌و كه‌سانه كرد كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-60 ساڵدایه ده‌توانێت وه‌ك سه‌ربازی یه‌ده‌گ بۆ ماوه‌ی ساڵێك خۆیان ناونووس بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئۆلیكسی ریزینكۆڤ وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا، باری نائاسایی له ئۆكرانیا راگه‌یاند ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر باری نائاسایی راگه‌یاند بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ.
هه‌موو ئه‌و هه‌واڵه دیپلۆماسییانه‌ش كه چه‌ند وه‌خته هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت له‌ته‌واوی رووه‌و شكست ده‌ڕوات، له‌نێو ئه‌و هه‌وڵانه‌شدا بڕیار بوو هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا چاویان به‌یه‌كبكه‌وێت، به‌ڵام به‌پێی رۆیته‌رز، ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و دانیشتنه‌ی سبه‌ی 24ی شوبات-ی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی (سێرجی لاڤارۆڤ) ره‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی توركیا داوه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23ـی شوبات له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی (ڤلادیمێر پوتن) داوای كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی رووسیا پێ نه‌خاته ناو خاكی ئۆكرانیا-وه، ئه‌ردۆگان پێی راگه‌یاندووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا په‌سه‌ندی ناكات كه هێزی رووسیا بچێته ناوچه‌كانی دۆنیسك و لۆهانسك.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به پۆتن-ی وتووه ململانێی سه‌ربازی له قازانجی رووسیا نییه و هیچ كه‌س قازانجی تێدا ناكات و توركیا ئه‌توانێت هاوكاری دیپلۆماسی رووسیا بكات تا ده‌ربازی بكات له‌و گێژاوه‌ی تێی كه‌وتووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئه‌ردۆگان جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه و هۆشداری داوه به پۆتن كه توركیا ئه‌ندامی ناتۆ-یه و هیچ جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی رووسیا له‌ناوچه‌كه قبوڵ ناكات.