نرخی نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند
K24 - هەولێر
بە کاریگەری هیرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 100 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/2/2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، ئەمەش کاریگەری بەرچاوی لە بەها و نرخی دراو و کانزاکان دروستکرد، بۆ یەکەم جار دوای 7 ساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 101 دۆلار بەرزبووەوە.