گوندێكی دیكه له باشوری موسڵ كۆنترۆڵ كرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی عێراقی له باشوری شاری موسڵ گوندێك كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و گوندی (السبعاویین) به‌رده‌وامه.
ئه‌فسه‌رێكی لیوای 91 ی سه‌ر به فیرقه‌ی 15 ی عێراق به (كوردستان 24) ی ڕاگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی سوپای عێراق دا، گوندی "نه‌سر" یان له باشوری شاری موسڵ كۆنترۆڵ كردووه و ئێستا تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی سه‌رقاڵی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانن كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دانراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوژراوه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
له‌و هێرشه‌دا لیواكانی "91" و "71" و "37" ی زرێپۆش به‌شدارن و ئێستا له ئاماده‌باشیدان پاش هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به ئاراسته‌ی گوندی ئه‌لسه‌بعاویین پێشڕه‌وی بكه‌ن.
چه‌ند ڕۆژێكه هێزه‌كانی عێراقی له میحوه‌ری مه‌خمور و باشوری موسڵه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا 4 گوندیان له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆنترۆڵ كردووه.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌شدارن و به چڕی مۆڵگه و باره‌گاكانی داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن.