داوا له قوتابییه عێراقییه‌كان ده‌كرێت نزیكی شوێنه‌كانی شه‌ڕ نه‌بنه‌وه
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كیێڤ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 به قوتابییه عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، ئۆكرانیا جێبهێڵن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئۆكرانیا، داوامان له قوتابییه عێرقییه‌كان كردووه به زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، ئه‌و قوتابیانه له 27 زانكۆ و په‌یمانگه‌ی ئۆكرانی ده‌خوێنن، داوا كراوه، خوێندنی ئه‌مساڵیان بكه‌نه مۆڵه‌ت و له‌كاتی دروستبوونی مه‌ترسی ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
سه‌حاف روونیكرده‌وه، له‌باره‌ی زوو جێهێشتنی ئه‌و وڵاته، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئۆكرانیا داوای له‌م زانكۆ و په‌یمانگایانه كردووه، زانیاری دروست بده‌نه قوتابییه‌كان.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له قوتابییه عێراقییه‌كان كردووه نزیكی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ون كه جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێیه، بۆ ئه‌مه هێڵی گه‌رم له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی ئاماده كراوه كه ده‌یانه‌وێ گه‌شت بكه‌ن و ئۆكرانیا جێبهێڵن.