هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەهای لیرەی تورکی دابەزاند

بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
لیرەی تورکی
لیرەی تورکی

K24 - هەولێر

سەرەڕای لێکەوتەکانی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەسەر بۆرسەکانی جیهان، بەهای بەشێک لە دراوەکانیش دابەزی لە نێویشیاندا بەهای دراوی تورکی لە دەستپێکی هێرشەکانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو داکەوت.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکان و دەربازبوونی هێزەکانی رووسیا بۆ نێو خاکی رووسیا، بەهای لیرەی تورکی بە رێژەی 2.6% بۆ 14.19 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزی، کە کەمترین ئاستییەتی لە دوو مانگی رابردوویدا.واتە بۆ کەمترین ئاستی لە دوای دابەزاندنی رێژەی سوود لە ساڵی رابردوو داکەوت.