"رووسیا به ناپاكی هێرشی كرده سه‌ر وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ی نازییه‌كان كردیان"
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی هێرشی فراوانی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌پچڕێنن.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تویتێكدا رایگه‌یاند، رووسیا به ناپاكی هێرشی كرده سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، وه‌ك ئه‌وه‌ی نازییه‌كان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م كردیان.
زیلینسكی، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، رووسیا و ئۆكرانیا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی مێژوویدا دابه‌شبوون، به‌ره‌ی مۆسكۆ به‌ره‌ی خراپه‌كاری و ئۆكرانیا پارێزگاری له ئازادییه‌كان ده‌كات.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له گوتارێكدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، رووسیا له ته‌واوی به‌ره‌كانه‌وه هێرشێكی فراوانی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌ن، جیا له ئاواره بوونی هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و وڵاته.
زیلینسكی راشیگه‌یاند، چاومان له هاوكاری هه‌موو جیهانه، ته‌واوی پاره‌ی بانكه‌كان تا كۆتایی جه‌نگ پارێزراون.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئۆكرانیا وڵاتێكی جوانه، هه‌موومان به‌رگری له ئازادییه‌كانی ده‌كه‌ین، ئێمه وه‌كو كیێڤ سزا به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنین.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی ئاشكرای ده‌كات، "ئۆكرانییه‌كان ئازادییان خۆش ده‌وێت، له ئێستاوه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیادا راگرتووه، تاوه‌كو به هه‌ڵوێسته‌كانیدا ده‌چێنه‌وه و رێز له سه‌روه‌ری خاكی وڵاتمان ده‌گرن". ده‌شڵێت: "له ئێستاوه وڵاته‌كه‌مان له جه‌نگێكی نه‌خوازراودایه، رووسه‌كان ده‌بێت بڕیار بده‌ن كه ئایا ره‌وشه‌كه ئاسایی ببێته‌وه یاخوود جه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بێت".
Russia treacherously attacked our state in the morning, as Nazi Germany did in #2WW years. As of today, our countries are on different sides of world history. 🇷🇺 has embarked on a path of evil, but 🇺🇦 is defending itself & won't give up its freedom no matter what Moscow thinks.
— Володимир Зеленський (@ZelenskyyUa) February 24, 2022