به ڤیدیۆ.. چركه ساتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له ئۆكرانیا
K24 – هەولێر:
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوو، ترسی روودانی شه‌ڕ ئۆكرانیای داپۆشیبوو، دانیشتوانی كیێڤ و ده‌ورووبه‌ری هه‌ستیان نه‌ده‌كرد به‌مشێوه بچنه ناو شه‌ڕێكی راسته‌قینه، هه‌روه‌ك به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 بینیان.
به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه، بینینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر ئاسمانی كیێڤ و بۆردوومان و قه‌ره‌باڵغی له وێستگه‌كانی میترۆ، ماركێت و به‌نزیخانه‌كان، وێنه‌ی دروستبوونی جه‌نگێكی دیكه بوو له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دانیشتوانی كیێڤ له حه‌شارگه‌كان خۆیان دۆزییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا جه‌نگی دژی ئۆكرانیا هه‌ڵگیرساند.
شه‌قامه‌كانی كیێڤ چۆڵ بوون، دانیشتوانی ئۆكرانیا به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ رایانكرد، ترس و دڵه‌راوكێ به ته‌واوه‌تی ئه‌و شاره‌ی داپۆشیبوو.
Air raid sirens as refugee convoy hits traffic on outskirts of Kyiv. This is very, very real now. pic.twitter.com/XzPK7BpCqj
— Max Hunder (@Max_Hunder) February 24, 2022