فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا تێكشكا
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی حاڵه‌ته له ناكاوه‌كانی حكومه‌تی كییڤ، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا له نزیك كییڤ كه‌وته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، فڕۆكه‌كه (14) كه‌سی تێدا بووه و به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فڕۆكه‌كه له نزیك شارۆچكه‌ی تریبیلیا، له دووری (50) كیلۆمه‌تر له باشووری پایته‌خی ئۆكرانیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه: AFP