بایدن: پوتن شه‌ڕانگێزه و هێز نانێرینه ئۆكرانیا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن له باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا رایگه‌یاند، پوتن شه‌ڕانگێزه و ئێمه له رێی هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه ئابووری رووسیا تێكده‌شكێنین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: ئه‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد، روویدا و ئێمه ده‌مێكه ئه‌و زانیارییه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان هاوبه‌شی پێكردبوو.
گوتیشی: ئێمه ناهێڵین رووسیا ده‌ستیی بگاته ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازی پێشكه‌وتووه. رووسیا به توندی سزا ده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌شی گوت: سزای ئابووری و ئاسمانی ده‌ده‌ین و له رووی سه‌ربازیشه‌وه هێزی خۆمان له ناتۆ زیاتر كردووه و سبه‌ی كۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان بخه‌ینه سه‌ر رێ.