سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا: چێرنۆبڵمان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای رووسیا به‌ره‌و ئۆكرانیا جووڵه‌ی پێكراوه و ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر وێستگه‌ی ناووكی چێرنۆبڵدا، كه له 1986 رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی ناووكی بوه‌وه.
میخائیلۆ بودۆلیاك، راوێژكار له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئۆكرانیا گوتی: دوای شه‌ڕێكی دژوار چێرنۆبڵمان له‌ده‌ست دا.
گوتیشی: ئێمه چیدیكه نازانین چی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه كاره‌ساتباره‌ی ناووكیدا دێت و ره‌وشی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به نادیاری ماونه‌ته‌وه و چاره‌نووسی ئه‌و كڵاوه‌ی درووستكرابوو به ده‌وری دامه‌زراوه‌كاندا، نازانین تا چه‌ند به پارێزراوی ماوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی رووده‌دات یه‌كێكه له‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه.
له (26ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1986)، وێستگه‌ی ناووكی چێرنۆبڵ بۆ وزه ته‌قییه‌وه و به هۆیه‌وه ژینگه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وروپا دووچاری گرفت هات.
ئه‌و كاته 350 هه‌زار كه‌س له سنووری 30 كیلۆمه‌تری نزیك له وێستگه‌كه راگوێزران.
سه‌رچاوه: AFP