"ئۆپۆزسیۆنی به‌ناو نیشتمانی ئۆكرانیای گه‌یانده ئێستا"

K24 – هەولێر
به‌رپرسێكی كورد له لاوانی سیاسی ئه‌وروپا ئاشكرای ده‌كات، مەرج نیە ھەموو ئۆپۆزسیۆنێک لە بەرژەوەندی خاک و نیشتیمان‌دا کاربکات.
فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لاوانی سیاسی له ئه‌وروپا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لەساڵی 2014 کۆمەڵێک پارت و رێکخراوی سیاسی لەگۆڕەپانی (مەیدان) لە ناوەڕاستی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەستیانکرد بە خۆپیشاندان به دروشمی بڕووخێ حکومەتی دز و گەندەڵ، لەکاتێکدا بەشێکی ھەره زۆری ئەم پارت و رێکخراوانە لەلایەن حکومەتی مۆسکۆوە پشتگیری و پاڵپشتی دەکران، بۆ ئەوەی حکومەتەکەیان لاواز بکەن.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لاوانی سیاسی له ئه‌وروپا راشیگه‌یاند، ئێمە ئەو کاتە بە نوێنەرایەتی لاوانی پارتە دیموکراتەکانی جیھان لەبەردەم خۆپیشاندەران لەپاڵ سەرۆکی پێشووی حکومەتی ئۆکرانیا (یولیا تیمۆشینکۆ) گوتارێکمان پێشکەش کرد، تێیدا باسی سەروەری و پاراستنی خاکی ئۆکرانیامان لێکردن.

فه‌لاح حه‌سه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لەپاڵ ئەم خۆپیشاندانه، رووسیا دەرفەتێکی دەستکەوت بچێتە دوورگەی کریمیا، ئیتر دوای ئه‌مه، مۆسكۆ رۆژ بە رۆژ کاری لەسەر لاوازكردنی حکومەتە کاتیەکانی ئۆکرانیا ده‌کرد. ده‌شڵێت: "ھاتنی سوپای رووسی بۆ نێو خاکی ئۆکرانیا لە ئەنجامی هه‌ڵوێستی بەناو ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی ووڵاتەکەیان بوو تووشی ئەم رۆژەی کردن".