پوتن زەنگی جەنگێکی جیھانی لێدەدات
K24 – هەولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشوووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێ: رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌لاح بایه‌زیدی، شڕۆڤه‌كاری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌م رووداوه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، بۆ یه‌كه‌مجاره مه‌ترسی وه‌ها گه‌وره رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا ببێته‌وه.
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره راشیگه‌یاند، زۆر كه‌س پێی وابوو، ئه‌گه‌ر هێرشێكی وه‌ها رووبدات، ته‌نیا رۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام بن، ئۆكرانیا له ده‌ریا ره‌ش بێ به‌ش ده‌بێت.