"پووتن خۆی وه‌ها نیشان ده‌دات كه هه‌ڵه‌ی مێژوویی سه‌ركرده‌كانی پێشوو راست ده‌كاته‌وه"
K24 – هەولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشوووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێ: رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت.
له‌مباره‌یه‌وه د. په‌روێز ره‌حیم پسپۆر له ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گوتاره‌كه‌ی پوتن جوڵاندنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی رووسی بوو، پووتن خۆی وه‌ها نیشان ده‌دات كه هه‌ڵه‌ی مێژوویی سه‌ركرده‌كانی پێشوو راست ده‌كاته‌وه.
ئه‌و پسپۆره راشیگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی جیپۆڵۆپۆتیك بووه، گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندیش له لاوازی ئه‌مه‌ریكا پۆتن و چینه.