ئه‌نقه‌ره بۆ كیێڤ: گه‌رووه‌كان له‌به‌رده‌م كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا داناخه‌ین
K24 – هەولێر
دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە داوای لە تورکیا كرد هەردوو گەرووی بۆسفۆر و داردانێل بەرامبەر کەشتییە جه‌نگییه‌كانی رووسیا دابخات، ئەنقەرە له وه‌ڵامدا به كیێڤی راگه‌یاند، هیچ كامیان داناخه‌ین.
مه‌ولود چاوش ئۆغلو، له‌باره‌ی داواكه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هیچ كام له گه‌رووه‌كانی بۆسفۆڕ داردانێڵ له‌به‌رده‌م كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا داناخه‌ین.
بە گوێرەی رێککەوتنی 1936، ئەنقەرە دەسەڵاتی ئەوەی هه‌یه لە کاتی جەنگ یاخوود مەترسی جووڵەی دەریایی هه‌ردوو گەروو پەکبخات.