ئه‌وروپا له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نیگه‌رانه
K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته نزیك باكووری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، له گه‌ڕه‌كی (ئه‌بولون)ـی ئه‌و شاره چه‌ندین زرێپۆشی رووسی بینراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، له گه‌ڕه‌كی ئه‌بولونی شاری كیێڤ، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی رووسی و ئۆكرانی به‌رده‌وامه، له‌ناو باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت له كیێڤ ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه، هێزه رووسییه‌كان خه‌ریكن بازنه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌یان بۆ كیێڤ بچووكتر ده‌كه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پاریس بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی نیگه‌رانن، له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
جان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا نیگه‌رانی پاریسی له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نیشاندا، داواشی كرد، هه‌ركاتێك پێویست بێت هاوكاری ده‌بین.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێ: "رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت و ببێته ئه‌ندامی ناتۆ".
پوتن، داوای لە سەربازە ئۆکرانییەکان دەکات، چەک دابنێن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.