پوتن داوا له سوپای ئۆكرانیا ده‌كات كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی رۆژێك له هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا داوای له سوپای ئۆكرانیا كرد، فۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌سه‌ر كار لابده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان بگرنه ده‌ست (كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن).
ئه‌م گوتانه‌ی پوتن له میانه‌ی گوتارێكدا كه له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی رووسیا بڵاوكرایه‌وه، هاتوون و روو له سوپای ئۆكرانیا دووپاتیكرده‌وه، "ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.. پێده‌چێت دانوستانی نێوان من و ئێوه ئاسانتر بێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا شه‌ڕ ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ڕوومان ده‌وه‌ستنه‌وه، چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رستن و وه‌ك "تیرۆرست" ره‌فتار ده‌كه‌ن" و به‌گوته‌ی خۆی، "ئه‌وان هاووڵاتییانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، شاندێكیان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ شاندی ئۆكرانی سه‌ردانی "مینسك"ـیان كردووه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری كه‌ناڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن
H.B