پێنتاگۆن: پێشڕەویی رووسیا وەك ئەوە خێرا نەبووە، کە پێشبینی دەکرا
K24 - ههولێر:
کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا (پێنتاگۆن)، ئاشکرای کرد، رووسیا نەیتوانیوە باڵادەستیی ئاسمانی لە ئۆکرانیا بەدەست بھێنێت، پێشڕەویشی وەک ئەوە خێرا نەبووە، کە پێشبینی دەکرا.
کاربەدەستە باڵاکەی پێنتاگۆن له لێدوانێكی رۆژنامهوانی لەبارەی دەستوەردانی سەربازیی رووسیا لە ئۆکرانیا رایگهیاند، ھێزەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا لە سێ قۆڵەوە و لە ھەریەک لە باکوور، خۆرھەڵات و باشوورەوە بەردەوامن لە پێشڕەویکردن.
باسی لەوەش کردووە، پێشڕەویی یەکە سەربازییە رووسییەکان لە باکوورەوە بە ئاراستەی کیێڤ بە توندی بەرپەرچدراوەتەوە، ئاماژهی بهوهش كرد، لە ھەر سێ قۆڵەکەوە ئەوەمان بینی، کە رووسەکان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا خێراییان لەدەستداوە.
کاربەدەستەکەی پێنتاگۆن باسی لەوەش کردووە، تا ئێستا زیاتر لە 200 مووشەک ئاراستەی ئۆکرانیا کراون، روونیشكردهوه، ھەڵسەنگاندنمان بە جۆرێکە، کە رووسیا ھێشتا نەیتوانیوە باڵادەستیی ئاسمانی لە ئۆکرانیا بەدەست بھێنێت، ئەگەرچی بە ژمارەیەکی زۆرهوه کراوەتە ئامانج، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا کاردەکات، جگە لە مووشەکەکان، بە فڕۆکەکانیش ھێرش دەکەن.