"ئۆکرانیا هێرشێکی رووسیای بۆ سەر پایتەخت تێکشکاند"
K24 – هەولێر
سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، هێرشێکی رووسیایان بۆ سەر کیێڤی پایتەخت تێکشکاندووە.
هێزە زەمینییەکانی ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، شەوی رابردوو لە شەقامی نەسری کیێڤ، شکستیان بە هێرشێکی سوپای رووسیا هێناوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری بخەنەڕوو.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوەندی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بیستراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو مەترسی کەوتنی کیێڤ هەبوو، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سهرۆكی ئۆكرانیا، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت و بە خەڵکی گوت: ئێمە لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی وڵات و فهرمانده سهربازییهكان له ناوهڕاستی كیێڤی پایتهختین.
سوپای ئۆکرانیا راشیگەیاندووە، شەڕی قورس لە ئارادایە. نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای کیێڤ، سوپای رووسیا هەوڵیداوە، بە هێلیکۆپتەر دابەزنە خوارەوە، بەڵام رێگریان لێکردوون.
بەرەبەیانی رۆژی 24/2/2022، سوپای رووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، بەگوێرەی زانیارییەکان چەند ناوچەیەک کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی رووسیا.