"ئاگری شه‌ڕه‌كه‌ی ئۆكرانیا ده‌گاته عێراق"

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی شه‌ڕی رووسیا دژی ئۆكرانیا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگری شه‌ڕه‌كه‌ی ئۆكرانیا ده‌گاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌م شێوه‌ن"یان له‌گه‌ڵمدای، یاخوود دژی"، بۆیه كاریگه‌رییه‌كان ده‌گه‌نه ناوچه‌كه و عێراقیش.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به گوێره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان، كاریگه‌ری شه‌ڕی رووسیا دژی ئۆكرانیا به‌سه‌ریاندا دروست ده‌بێت.
حوسێن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته زمانی گفتوگۆ به‌سه‌ر توندوتیژی زاڵ بێت، چونكه عێراق به‌رگه‌ی شه‌ڕی دیكه ناگریت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، 3 نه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له نێو جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان ژیاون، رۆشنبیری جه‌نگیان لا دروستبووه.

چاودێرانی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به گوێری په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كان، عێراق له‌گه‌ڵ رووسیا نزیكی هه‌یه، جیا له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكاش به‌هێزه، بۆیه له ئێستادا ئه‌و جه‌مسه‌رانه خه‌ریكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن.
ئه‌و چاودێرانه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته عێراق له‌و جه‌نگه‌دا لایه‌نگیری بۆ هیچ لایه‌ك نه‌كات، هه‌وڵی نزیكردنه‌وه‌و ئاشتی له نێوانی ئه‌و جه‌مسه‌رانه بدات.
له 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 رووسیا هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پاساوی هێرشه‌كه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه هاوكاری دانیشتوانی دۆنباس ده‌كات و چه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش داده‌ماڵێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی كرد ئارام بگرن، وەڵامی هێرشەکانی رووسیا دەدەنەوە و بەرگری دەکەن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا له‌كاتی ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌ی رووسیا رایگەیاند: "داوا لە گەلانی ئۆکرانیا دەکەم، ئارام بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە".
گوتیشی: "رووسیا بنکە سەربازییەکانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردووەتەوە ئامانج، دڵنیابن بەرگری لە خۆمان و ئاسایشی ئۆکرانیا دەکەین، داوا دەکەم خەڵک ئارام بن، تا لە تواناماندا هەبێت بەرگری لە خاک و گەلی ئۆکرانیا دەکەین".