فه‌ره‌نسا هێز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا ئاشكرای ده‌كات، له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ، پاریس 500 سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆمانیا ده‌كات.
تییری بورخار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ناتۆ بڕیاریداوه هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بكات، به‌تایبه‌ت بۆ رۆمانیا.
بورخار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، وه‌ك پاڵپشتی بۆ ئه‌ندامانى ناتۆ له‌و ناوچه‌یه، 500 سه‌رباز، زرێپۆش و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆمانیا ده‌كرێت.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا روونیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ناتۆ هێزه‌كان له ئیستۆنیا ده‌مێننه‌وه، كه له‌گه‌ڵ رووسیا دراوسێیه.
له 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 رووسیا هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پاساوی هێرشه‌كه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه هاوكاری دانیشتوانی دۆنباس ده‌كات و چه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش داده‌ماڵێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی كرد ئارام بگرن، وەڵامی هێرشەکانی رووسیا دەدەنەوە و بەرگری دەکەن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا له‌كاتی ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌ی رووسیا رایگەیاند: "داوا لە گەلانی ئۆکرانیا دەکەم، ئارام بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە".