باوكى عومه‌ر مه‌تين: كارى كوڕه‌كه‌م په‌يوه‌ندى به ئيسلامه‌وه نييه
K24 – هه‌ولێر:
باوكى عومه‌ر (ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كه‌ى ئۆرلاندۆ)، ريگه‌ياند، ئه‌و كاره‌ى كوڕه‌كه‌ى من كردوويه‌تى هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به ئاينى ئيسلامه‌وه نييه.
سديق مه‌تين، له باره‌ى كوڕه‌كه‌يه‌وه گوتى: رۆژى شه‌ممه هات بۆ سه‌ردانمان و يه‌كديمان بينيى به‌ڵام هيچ شتێكى جياوازم لێى نه‌بينيى.
هه‌روه‌ها گوتى: به راستيى من زۆر دڵته‌نگ و خه‌فه‌تبارم له‌وه‌ى روويدا و ئه‌وانه‌ى بوونه قوربانى و گيانيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوون هه‌ر كه‌سوكارى من و به‌شێكن له خێزانه‌كه‌م و هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازم.
باوكى عومه‌ر، گوتيشى: له ئه‌مريكا باش‌ترين خوێندن و قوتابخانه‌م بۆ ده‌سته‌به‌ر كردبوو. ماڵێكى تايبه‌تى هه‌بوو. ژيانێكى تايبه‌تى هه‌بوو، به جيا له ئێمه ده‌ژيا و هه‌موو سۆز و خۆشه‌ويستى و بايه‌خپێدانێكمان پێشكه‌شيكردبوو، كه هه‌ر دايك و باوكێك بتوانێت پێشكه‌شى منداڵه‌كانى بكات.هه‌ربۆيه ئه‌وه‌ى روويداوه به راستى منى تاساندووه.
سه‌باره‌ت به توندڕه‌وى كوڕه‌كه‌شى گوتى: بڕوا ناكه‌م توندڕه‌و بووبێت، ئه‌و ته‌نانه‌ت ريشى نه‌هێشتبوويه‌وه. هه‌ربۆيه بڕوا ناكه‌م ئاينى ئيسلام و بڕوابوونى به ئاين هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌و رووداوه‌وه هه‌بوو بێت.