له ئۆكرانیا به درێژایی چوارده‌وری كیێڤ سه‌رقاڵی لێدانی خه‌نده‌قن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌درێژایی دوێنێ 25ی شوبات، روسیا له رێگه‌ی وشكانی و ئاسمانییه‌وه هێرشی كردووه بۆ سه‌ر كێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا، به‌ڵام نه‌ك نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵكو له شاری چیرینهۆڤ كه ده‌چێته‌وه سه‌ر كیێڤ، تێكشكاوه و رێگایه‌كی دیكه‌ی گرتۆته‌به‌ر.
به‌پێی راپۆرتێكی زه وۆڵ ستریت جۆرناڵ، به‌رگریكاره مه‌ده‌نییه‌كانی ئۆكرانیا، كه له ئێستادا گه‌یشتونه‌ته 18 هه‌زار كه‌س له كیێڤ و ده‌ورووبه‌ری، به درێژایی دارستانه‌كانی چوارده‌وری كیێڤ سه‌رقاڵی لێدانی خه‌نده‌قن بۆ به‌رگری له كیێڤ و له‌ناوچه ئاوه‌دانییه‌كانیش بڵاوبوونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی شه‌ڕكردنن.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز هێزه چه‌كداره مه‌ده‌نییه‌كانی ئۆكرانیا چه‌ندین پردیان له باكوری خۆرئاوای كێڤ ته‌قاندۆته‌وه بۆ رێگری له گه‌یشتنی زرێپۆش و تانكه‌كانی رووسیا بۆ ناو كیێڤ.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز-یش له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به لێدوانێكی وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا كه ده‌ڵێت: "هێزه زریپۆشه‌كانی رووسیا رێگایه‌كی دیكه‌یان گرتۆته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به كیێڤ دوای ئه‌وه‌ی شكستیان هێناوه له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شاری چیرینهۆڤ كه ئه‌چێته‌وه سه‌ر كیێڤ-ی پایته‌خت"، وتیشی: "به‌شی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی رووسیا به‌ره‌و كیێڤ هه‌نگاو ده‌نێن و زیاتر له 50 كیلۆمه‌تر له كیێڤ-ه‌وه دوورن".
ڤلادیمێر پۆتن به‌هۆی بوونی فشاری نێوه‌ده‌وڵه‌تی ئاماده‌یی دانوستانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئۆكرانیا، وێرای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، پۆتن هێرشی توندی كرده سه‌ر ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و حكومه‌ته‌كه‌یی به تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مدان.
هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر كیێڤ له سنووری بیلارووسیاوه ده‌ستی پێكرد و له‌رێگه‌ی ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبل-ه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كیێڤ هه‌نگاوی ناوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی رۆیته‌رز به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26ی شوبات هێزه‌كانی رووسیا هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی شاری كیێڤ، به‌ڵام هێرشه‌كه تێكشكاوه، هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی ئینته‌رفاكس -ی ئۆكرانی، هێزه‌كانی رووسیا ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای شاره‌كه‌دا بگرن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26ی شوبات بڵاویكرده‌وه هێزه‌كانی رووسیا له رێگه‌ی په‌ڕه‌شووته‌وه دابه‌زیونه‌ته ناو هه‌ر دوو شاری ماریۆبوۆل و میلیتۆبۆڵ له باشوری ئۆكرانیا.
هێرش بۆ سه‌ر كیێڤ-ی پایته‌خت هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك دوای گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، هات كاتێك ئاماژه‌ی یه‌وه‌دا ئه‌وان له‌وێن و كیێڤ به‌جێناهێڵن.