تادێت ئاماژه‌كانی سه‌پاندنی سزا قورسه‌كه به‌سه‌ر رووسیادا زیاتر ده‌رده‌كه‌ون
K24- هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ماریۆ دراگی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌رگرتنی رووسیا له سیسته‌می دارایی جیهانی سویفت كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌یزرانی ئیتاڵیا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و سزایانه داوه، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌ڕووی به‌رگرییه‌وه ئیتاڵیا هاوكاری ئۆكرانیا ده‌كات.
پێشتر لویگی دی مایۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ بێبه‌شكردنی رووسیا له سیسته‌می دارایی سویفت راگه‌یاند، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌شێك میدیاكان، رۆما هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و جۆره سزایه به‌لاوه بنێت، كه ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی ده‌كات و به‌شێكیش له وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و سزایه به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینیی وه‌زیرانی ئابووریی یه‌كێتی ئه‌وروپا له پاریس، دانیێل فرانكۆ، وه‌زیری ئابووری و دارایی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌وانه‌یه بێبه‌شكردنی مۆسكۆ له سیسته‌می سویفت، له‌كاتی پاره‌دان به‌رامبه‌ر به غازی هاورده‌كراوی رووسیا ببێته هۆی كێشه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی سیسته‌می سویفت، كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی كوردستان24 بكه:
https://www.24.krd/ckb/story/217488
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری كه‌ناڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن
H.B