27 وڵات چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن

کەلوپەل و پێداویستی سەربازی لە رێگادان بەرەو ئۆکرانیا

یارمەتی سەربازی لە لیتوانیاوە بەرەو فڕۆکەخانەی بۆریسپیل لە کیڤ لە 13ـی شوباتی 2022، وێنە: Sergei Supinsky/AFP
یارمەتی سەربازی لە لیتوانیاوە بەرەو فڕۆکەخانەی بۆریسپیل لە کیڤ لە 13ـی شوباتی 2022، وێنە: Sergei Supinsky/AFP

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "سکای نیوز"، 27 وڵات لە ناویاندا بەریتانیا و ئەمەریکا چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

هەر بە گوێرەی هەواڵەکە، شەوی هەینی (25ـی شوباتی 2022) وەزیری بەرگری بەریتانیا، بێن والاس کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکی سەربازی بۆ پشتیوانی کردنی ئۆکرانیا رێکخست.

چه‌كی دژه‌فڕۆكه‌
چه‌كی دژه‌فڕۆكه‌

ئەو پشتیوانییە چەند پێداویستییەکی سەربازیی لەخۆدەگرێت، چەک و تەقەمەنی و چەکەکانی جبەخانە و چەکی دژەفڕۆکە و پێداویستی پزیشکی.

بە گوێرەی سکای نیوز، وڵاتان دەتوانن هاوکاریەکانیان بە ئۆکرانیا بگەیەنن، چەند وڵاتێکیش کە پێشتر لەگەڵ ئەوەدا نەبوون هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا بکەن، بەڵام لەدوای هاتنە ناوەوەی سوپای رووسیا بۆ ئەو وڵاتە، ئەوانیش رایان گۆڕاوە.

هێزی سه‌ربازیی رووسیا له‌ ئه‌رمیانسك به‌ره‌و كیڤ.. فۆتۆ: AFP
هێزی سه‌ربازیی رووسیا له‌ ئه‌رمیانسك به‌ره‌و كیڤ.. فۆتۆ: AFP

جگە لە ئەندامانی ناتۆ چەند وڵاتێکی دیکەش هاوکاری و کۆمەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

ڤۆڵدیمیر زینلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، کاروانی چەک و کەلوپەلی سەربازی لەلایەن هاوبەشەکانیانەوە لە رێگایان بەرەو ئۆکرانیا، هاوپەیمانی دژەجەنگ کاردەکات.

H.H