سەرۆکی ئۆکرانیا: لە وڵاتێک دانووستان ناکەین رووسیا بۆ داگیرکردنمان بەکاریهێنابێت

ڤلادیمیر زیلینسکی لەبارەی دانسووتان و کۆبوونەوە لەگەڵ رووسیا پەیامێکی بڵاوکردەوە
ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەگەر لە بێلارووسەوە هێرش نەکرایاتە سەرمان، دەمانتوانی لە مینسکەوە لە پایتەختی وڵاتەکەوە گفتوگۆ بکەین.

ڤلادیمیر زیلینسکی لە نوێترین پەیامیدا لەبارەی دانووستانەوە گوتی "قسەیەکی زۆر هەیە لەبارەی دانووستان و ئاگربەست لەپێناو کۆتاییهێنان بەم جەنگە، مینسکی پایتەخت پێشنیاری کردووە ببێتە سەکۆی دانووستانەکان، ئەم سەکۆیە ئێمە دەستنیشانمان نەکردووە، بەهەمانشێوە هەڵبژاردەی ئێوەش نییە (بەرپرسانی بێلارووس)، ئەوە لەلایەن بەرپرسانی رووسیاوە هەڵبژێردراوە."

لەبارەی شوێنی کۆبوونەوە و دانووستان سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی "چەند شارێکی دیکە دەتوانن ببنە سەکۆی کۆبوونەوە، بە دڵنیایەوە ئاشتیمان دەوێت، دەمانەوێت کۆبینەوە و کۆتایی بەم جەنگە بهێنین، شارەکانی وارشۆ، براتسڤیلا، بوداپست و ئیستانبوڵمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رووسیا پێشنیار کرد، هەروەها رازی دەبین بە کۆبوونەوە لە هەر وڵاتێکدا کە بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکارنەهێندرابێت، تەنها ئەو کاتە دەکرێت قسە بکرێت و کۆتاییەك بۆ ئەم جانگە دابنرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی دوواین هێرشەکانی رووسیاوە گوتی "شەوی رابردوو زۆر قورس بوو، بۆمبارانکردن لە ناوچە سڤیلەکان دووبارە بوویەوە، ئەمڕۆ هیچ شتێک نییە کە داگیرکەرەکان بە ئامانج نەیگرن، ئەوان لە دژی هەمووان دەجەنگن، لەدژی منداڵانی باخچەی ساوایان لەدژی باڵەخانەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان و تەنانەت لەدژی ئامبوڵانسەکانیش

ڤلادیمیر زیلینسکی باسی لەوەش کرد، رووسەکان تەواوی ناوچەکانیان مووشەک باران کردووە،  مووشەکەکان ئاراستەی هەندێک ناوچە کراون کە هەرگیز ژێرخانی سەربازیان نەبووە.

ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا 

 

H.H