داعش ڤيديۆى بكوژه‌كه‌ى پاريسى بڵاو كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و چه‌كداره‌ى دوێنێ پۆليسێكى فه‌ره‌نساى له پاريس كوشت، له لايه‌ن داعشه‌وه ڤيديۆى په‌يوه‌ستبوونى به داعشه‌وه بڵاوكرايه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارێك كه خۆی وه‌ك لایه‌نگری داعش ناساندووه له نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا پۆلیسێكی كوشت و پاشان كچێكی هاوڕێی پۆلیسه‌كه‌ی كوشتووه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس داوای لێكردبوو خۆی بدات به ده‌سته‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بووه، چه‌كداره‌كه‌یان كوشت.
حكومه‌تی فه‌ره‌نساش ئه‌م هێرشه‌ی به كاریكی تیرۆریستی دانا و له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانی باڵای فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای رێوشوێنه تونده‌كانی بوارى ئه‌منى له وڵات‌دا به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه روویداوه.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش گرته‌ى ڤيديۆيى په‌يوه‌ست بوونى ئه‌و چه‌كداره‌ى به داعشه‌وه بڵاو كرده‌وه و رايگه‌ياند، چه‌كداره‌كه ناوى عه‌بدوڵڵا عرووسى بووه و يه‌كێك بووه له سه‌ربازه‌كانى خيلافه‌تى داعش.
له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا، عرووسى به زمانى فه‌ره‌نسى ده‌دوێت و باس له يه‌كبوونى ئومه‌تى ئيسلام ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه له قورئان ده‌هێنێته‌وه و دواتر ستايشى هه‌ريه‌ك له ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش و ئه‌بو محه‌ممه‌د ئه‌لعه‌دنانى گوته‌بێژى ره‌سمى داعش ده‌كات.
بۆ بينينى ڤيديۆكه كرته لێره بكه