بەشە خۆراكی مانگانە زیاد ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بازرگانی عێراق پلانی زیادکردنی بەشە خۆراكی مانگانە ئاشکرادەكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، زیادكردنی ئه‌و بڕه رێگه لە بەرزبوونەوەی نرخ ده‌گرێت.
محەمەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی راگەیاند، کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەرپرسیارە لە پرۆسەی رێكخستنی ماددەكان و مامەڵەکردن لە رێگەی کڕین و فرۆشتن و دابینكردنی خۆراك بە گوێره‌ی پەیڕەوی ناوخۆ. ده‌شڵێت: "بەشە خۆراكی مانگانه 6 ماددە بۆ خەڵک دابین دەکات".
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی روونیكرده‌وه، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی خۆراکی عێراقی بۆ دابینکردنی بەشە خۆراكی مانگانە كراوه. گوتیشی: ئەم گرێبەستە به گوێره‌ی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران ژماره 6 كراوه.
ئه‌و گوته‌بێژه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی خۆراك له بازاڕ، وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌شه خۆراكی مانگانه زیاد ده‌كات، به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی رۆژانه، كه هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ بازاڕ.